کاسبکارێکی بریندار پاش ٣ مانگ گیانی لە دەست دا

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:٤٣

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی بانە کە نزیکەی ٣ مانگ بەر لە ئێستا بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پێکرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی دووشەممە (٢٢ی خەزەڵوەر / ١٣ی نۆڤەمبر)، کاسبکارێکی خەڵکی  گوندی “نەنۆڕ”ی بانە بە ناوی “نژاد محەممەدی” کە ٧٠ ڕۆژ پێش ئێستا بە گومانی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ ئۆتۆمبیلەکەی درابوویە بەر دەستڕێژی گوللە، گیانی لە دەست دا.

نەژاد مەحەممەدی ٤ گوللە بەر سەر و سینگی کەوتبوو و خاوەن ژن و منداڵ بووە.

ئەو کاسبکارە کوردە ٧٠ ڕۆژ پێش بریندار کرابوو وب هۆی سەختی برینەکەیەوە لەوکاتەوە هەتا کاتی گیان لە دەستدانی لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە