دەستبەسەرکرانی بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی ”ئورمیە دەنگ“

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١١:٠٥

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی ئورمیە کە هاوکات بەڕێوەبەری کەناڵێکی تێلێگرامی بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ”سەلاحەدین ڕەنجبەر“ بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی ”ئورمیە دەنگ“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەناڵی تێلێگرامی ”ئورمیە دەنگ“ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئێران لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە داخراوە.

کەناڵی تێلێگرامی ”ئورمیە دەنگ“ کە بەردەنگێکی زۆری هەبوو بە مۆڵەتی فەرمیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد تۆمار کرابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، چارەنووسی سەلاحەدین ڕەنجبەر نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە