حوکمی ٥ ساڵ بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی بۆکانی سەپێندرا

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٩:٠١

هەنگاو: هاوڵاتیەکی خەکی شاری بۆکان لەلایەن دادگایەکی شاری سەقزەوە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی شەمە (٢٠ خەزەڵوەر/ ١١ نۆڤەمبەر) لە لایەن دادگای شۆرشی شاری سەقز، حوکمی ٥ ساڵ بەند کران بە سەر هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “هێمن مام قادری” بە تاوانی پەیوەندی لە گەڵ حیزبە دژبەرەکانی ئێران، سەپێندرا.

ئەم هاووڵاتیە بۆکانیە، مانگی جۆزەردانی ئەمساڵە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و ررەوانەی دەستبەسەرگەی ئەم ئیدارەیە کرا.

هێمن مام قادری ئێستا لە بەندیخانەی شاری سەقز ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە