بانە/ تەقینەویە مین دوو قوربانی لێکەوتەوە

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٣:٣٩

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری بانە دوو سەربازێک و دەرجەداریکی حکومەتی ئێران بوون بە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە ( ٢٢ی خەزەڵوەر، ١٣ی نۆڤەمبر)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیگ پایگای ”مێشیاو“ی بانە، دوو کەس لە هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران بوون بە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بە هۆی تەقینەوە مینەوە سەربازێک بەناوی ”عەباس کازمی“ خەڵکی خوڕەمدەرەی پاریزگای زەنجان گیانی لە دەست داوە و دەرەجەدارێکیش بە ناوی ”عەلی جەلیلوەند“ خەڵکی پاریزگای لوڕستان بە سەختی بریندار بووە و لاقێکی لە دەست داوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی هەینی (١٩ی خەزەڵوەر / ١٠ی نۆڤەمبر)، بە هۆی تەقینەوەی مینی بە جێ ماوەی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، دوو سەربازی کورد بە ناوەکانی ”ڕەسووڵ ئەسەدی“ تەمەن ٢٤ ساڵ و ”دانیال بەیرانوەند“ تەمەن ٢١  بریندار ببون.

بەپێی زانیارییەكان ٦ میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران بە مین چێنراوە و بەپێی دوایین ئامارەكان سەرجەم ١٦ میلیۆن مین لە سەرانسەری ئێراندا بوونی هەیە و چوار پارێزگای ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئورمیە بەهۆی روانینی ئەمنیەتی و سنووریی بوون زیاترین رێژەی مینی چێنراویان هەیە و ئەو مینانەش بۆتە هەڕشە و مەترسیەی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیانی كورد.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە