بانە/ کچێکی تەمەن ١٩ ساڵان بە هۆی هەژارییەوە خۆی کوشت

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٩:١٨

هەنگاو: لەدریژەی خۆکوژی ژننان و کچانی کورد لە کوردستان، ئەمجارەیان کچێکی لاوی خۆی هەڵواسی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٢٢ی خەزەڵوەر /١٣ی نۆڤەمبر)، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی ”شەونم خدری“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری بانە ڕایگەیاند کە شەونم کە دانیشتووی گەڕەکی سڵێمان بەگی بانە بووە بە هۆی هەژاری و دەستکورتی و لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رۆژی یەکشەممەش کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی “تەنیا ئیبراهیم پوور” خەڵی سەردەشت بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسیبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە