دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێی هاوولاتییەکی بەهایی لە کرماشان

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٧:٥٧

هەنگاو: هاووڵاتییەکی پڕەوی ئایینی بەهایی لە شاری کرماشان بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ”پەیمان قەوامی“ هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی کرماشان دوای ئەوە بانگهێشتی دادسەرای دادوەری ئەوشارەی کرد، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گوێزرایەوە.

ناوبراو پێشتر و لەڕیکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر هاوڕێ لەگەڵ ٨ پێرەوی دیکەی ئایینی بەهایی لە کرماشان دەستبەسەر و پاش ١٨ ڕۆژ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە