دەستبەسەرکرانی خۆبەخشێکی سنەیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٨:١٦

هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی ئێران هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی شاری سنەیان بە تۆمەتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ڕۆژی پێنجشەمە (٢٥ی خەزەڵوەر/١٦ نۆڤەمبر)، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری سنە چالاکێکی ژینگەپارێزیان بە ناوی “شارام فەرهادی” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو، شارام فەرهادی بە تاوانی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگایی کرماشان لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتیە کردو دوایی دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و دوایی سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە