کاوە مینبەری بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆنی ئازاد کرا

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٢١:٥١

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی گوندەکانی دەورووبەری شاری سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، حەفتەی ڕابردوو ”کاوە مینبەری”  بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

کاوە مێنبەری مانگێک بەر لەئێستا و لەکاتی چوون بۆ سنە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوای ئەوەی لێپرسینەوەی لێکراوە و مۆبایل و بەڵگەنامەکانی دەستی بەسەردا گیراوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە