هاووڵاتییەکی بۆکانی بە تۆمەتی بەشداری لە ناشتنی تەرمی ئەبووبەکر مەعرووفی دەستبەسەر کرا

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٥:٤٧

هەنگاو: دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەبووبەکر مەعرووفی و وتنەوەی دروشمی دژ بە نوێنەری شاری بۆکان لە پەرلمانی ئێران، هاووڵاتییەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی خەزەڵوەر / ١٩ی نۆڤەمبر)، هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”مەجید حەسەنیانی“  دانیشتووی گوندی ”میرئاوا“یان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەجید بە تاوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەبووبەکر مەعرووفی کە لەکاتی گەیاندنی هاوکاری بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەست دابوو، دەستبەسەر کراوە .

لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵک دروشمی دژ بە قەسیم عوسمانی نوێنەری بۆکان لە پەرلمانی ئێرانیان وتتەوە و بە پێی ئە وسەرچاوە هۆکاری دەستبەسەر کرانی مەجیدیش ئەوە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە