کوژران و برینداربوونی ٥ کۆڵبەر لە پیرانشهر + فیلم

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:٢٤

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ٤ کۆڵبەر کوژران و  بریندار بوون و کۆڵبەرێکی دیکەش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ( ٢٩ی خەزەڵوەر / ٢٠ی نۆڤەمبر)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە کە کوژرانی کۆڵبەرێک برینداربوونی ٣ کۆڵبەری لێکەوتووەتەوە.

ناسننامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ”حەسەن مورادی“ ڕاگەیندراوە.

ناسنامەی دوو کۆڵبەری بریندار بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە و هەتا ئێستا ناسننامەی یەکیان نادیارە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ؛ەشاری پیرانشار ناسننامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارەی ”رەحمان مەحموود نژاد“ و ”سمکۆ ئەحمەدی“ ڕاگەیاندووە کە ئێستا لە یەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لەژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

لەلایەکی دیکەوە و هەر ئەمڕۆ، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”لوقمان واحدی“ لە شوێنێک بە ناوی ”کانی خودا“ کەوتە سەر مین و لاقێکی لە دەست دا.

بۆ بینی فیلم لێرە کلیک بکەن          

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە