ئێران لێقۆماوێکی بوومەلەرزەکەی کرماشانی دەستبەسەر کرد
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان بە تۆمەتی گلەیی و گازندە لە حوکمەتی ئێران بە نیسبەت دۆخی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانەوە، دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢٩ی خەزەڵوەر / ٢٠ی نۆڤەمبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوولاتییەکی دانیشتووی کرماشانیان بە ناوی ”قاسم زەرگەرزادە“ دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ئەوەی کە گلەیی و گازەندەی هەبووە لە ناوەند حکوومەتییەکان و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە نیسبەت دۆخی خراپی خەڵکی بەڵالێدراوی کرماشان بڵاو کردووەتەوە، دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان کراوە.
قاسم زەرگەرزادە ئەندامی بنەماڵەیەکی قوربانی بوومەلەرزەکی ئەم دواییانەی سەرپێڵی زەهاو و دانیشتووی شاری کرماشانە کە ئێستا دەستبەسەر کراوە.