فواد زەندی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٩:١٢

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری کورد کە نزیک بە دوو مانگ پێش دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ ، فواد زەندگی چالاکی کرێکاری کورد پاش ٥٣ ڕۆژ و بەدانانی بارمتەی ٢٣٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٧ی ڕەزبەر، هێزە جل شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردە سەر ماڵی فواد زەندی و دەستبەسەریان کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان دەرگای ماڵی ناوبراویان شکاندووە و بە زۆر چوونەتە ماڵیان و پاش دەستبەسەریان کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە