کۆڵبەرێکی دیکە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا

١ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٢:٣١

هەنگاو: لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخروی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٣٠ خەزەڵوەر / ٢١ی نۆڤەمبر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری سەردەشت ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ”ئیدریس  مەحموودی“ تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی نەڵاس  ڕاگەیاندووە.

ئیدریس ئێستا لەیەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەهاباد لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ڕۆژی دووشەممەش کۆڵبەرێکی پیرانشاری بە ناوی ”لوقمان واحدی“ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە