هوشداریی پزیشکەکان بە نیسبەت باری تەندروستیی مەحموود ساڵحی

٢ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٣:١٥

هەنگاو: مەحموود سڵحی چالاکای کرێکاری کورد سەرباری ئەوەی کە بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، ،لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی سەقزەوە ڕێگری لێ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، پزیشکەکانی مەحموود ساڵحی، بە ناردنی نامەیەک بۆ بەرپرسانی قەزایی، ئەمنی و بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بە نیسبەت ناجێگیر بوونی دۆخی تەندروستیی ناوبراو هوشدارییان داوە و ڕایانگەیاندووە دەبێ هەرچی زووتر بە مەبەستی نەشتەرگەری دڵ ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تاران یان تەورێز بکرێت.بەو حاڵەش بەرپرسانی بەندیخانەی سەقز هەتا ئێستاش ڕێگرییان لە گواستنەوەی  ناوبراو کردووە.

ناوبراو ڕۆژی شەممە (٦ی خەزەڵوەر / ٢٨ی ئۆکتۆبر)، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ساڵحی پێشتر بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە “ ئەمڕۆ دوای ئەوەی ناوبراو لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز هاتووەتە دەرەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی دادگای ئەو شارە کراوە و  حوکمی ١ ساڵ بەندکرانیان پێ ڕاگەیاندووە.”

ئەو سەرچاوەیە ڕایشی گەیاند کە دوای راگەیاندنی حوکمەکە ناوبراویان بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی سەقز گواستووەتەوە.

مەحموود ساڵحی سەرۆکی پیشووی یەکێتی نانەەواکانی سەقز و ئەندامی دامەزرێنەری کۆمیتەی هاوئاهەنگی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی ئێران بووە و پێشتریش چەندین جار دەستبەسەر و بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە