مەحموود ساڵحی ئازاد کرا

٢ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٩:١١

هەنگاو: مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز پاش مانگێک لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢ی سەرماوەز / ٢٣ی نۆڤەمبر)، حکومی یەک ساڵ بەندکرانی مەحموود ساڵحی لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداهەڵچوونەنەوەی پارێزگای سنە کەم کرایەوە بۆ پێدانی پارە و حوکمی ئازادی ناوبراو ڕادەستی بەنیدخانەی سەقز  و پاشان ئازاد کرا.

مەحموود ساڵحی ڕۆژی شەممە (٦ی خەزەڵوەر / ٢٨ی ئۆکتۆبر)، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ساڵحی پێشتر بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە “ ئەمڕۆ دوای ئەوەی ناوبراو لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقز هاتووەتە دەرەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی دادگای ئەو شارە کراوە و  حوکمی ١ ساڵ بەندکرانیان پێ ڕاگەیاندووە.”

مەحموود ساڵحی سەرۆکی پیشووی یەکێتی نانەەواکانی سەقز و ئەندامی دامەزرێنەری کۆمیتەی هاوئاهەنگی پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی ئێران بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە