کوژران و برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە سنووری بانە

٤ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٢:٢٢

هەنگاو: بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە سنووری شاری بانە، ٧ کۆڵبەر بوون بە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٣ی سەرماوەز / ٢٤ی نۆڤەمبر)، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەرانی کورد لە ڕیگای بانە ئارمردە و لە نزیک گوندی کۆچەری هەڵدێرا و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا و ٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوو.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری بانە ناسننامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ”ڕێبوار سەعیدی“ تەمەن ٣٢ ساڵ ڕاگەیاندووە.

٦ کۆڵبەری دیکە کە هەتا ئێستا ناسننامەیان بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بریندار بوون کە بە مەبستی چارەسەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە