سەردەشت / دەستبەسەر کرانی سێ ئەندامی کەمپەینی ”وەتەن چاوی لێمانە“
هەنگاو: لە شاری سەردەشت سێ چالاکی مەدەنی کە لە کەمپەیمی ”وەتەن چاوی لێمانە“ چالاک بوون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنج شەممە (٢سەرماوەز/ ٢٣ نۆڤەمبەر)، هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت سێ چالاکی مەدەنی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.
ئەم سی کەسە دوایی ئەوەی کەمپەینی هاوکاری (وەتەن چاوی لێمانە) بۆ یارمەتی خەڵکی لێ قەوماوی پارێزگای کرماشان دەستی بە کار کرد دەستبەسەر کراون.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەردەشت ناسنامەی دەستبەسەرکراوانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند؛ ئیدریس مەحموودی، ڕەحمان مەدەنی، جوانڕۆ قادری. ئیدریس مەحموودی بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامی (ڕۆژنامەی سەردەشت) بووە.
ئیدریس مەحموودی و ڕەحمان مەدەنی بە دانانی بارمتەی قورس دوای چەند کاتژمێر ئازاد کران.
چارەنوسی جوانڕۆ قادری پاش سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران ناڕوونە و هیچ زانیاریەک لەسەر ناوبراو لە بەر دەست نیە.