کرێکاریکی جوانڕۆیی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

٥ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٣:١٩

هەنگاو: کریکارێکی کوردی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی تەقینەوەی بوتڵی هەوا گاز گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٤ی سەرماوەز / ٢٥ی نۆڤەمبر)، کرێکارێکی خەڵکی جوانڕۆ لەکاتی کار کردن و بە هۆی تەقینەوەی بوتڵی هەوا گازەوە گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری جوانڕۆ ناسننامەی ئەو کریکارەی ”مەجید مەولایی“ کوڕی ڕوستەم ڕاگەیاندووە.

ئەو کرێکارە لەکاتی کار کردن لە شارەکی پیشەیی جوانڕۆ تووشی ڕووداوی کار بووە و گیانی لە دەست داو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە