دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی سەردەشتی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکان

٥ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:٢٣

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی هەینی (٣ی سەرماوەز / ٢٤ی نۆڤەمبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەردەشت هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”سیامەند شـێخەیی“ و دەستبەسەریان کردووە.

یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران” دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو، هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە. و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، چارەنووسی سیامەند نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە