١٥١ کرێکاری شارەوانیی مەریوان دەرکران

٧ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٧:٢٢

هەنگاو: بەرپرسانی ئیدارەی شارەوانیی مەریوان ١٥١ کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری ئەو  ئیدارەیان لە سەر کارەکانیان دوور خستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرپرسانی شارەوانیی مەریوان لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٥١ کرێکاری بەشی خزمەتگوزاری ئەو ئیدارەیان بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەخت لەکارەکانیان دوور خستووەتەوە.

بەرپرسانی شارەوانی دەرکرانی ئەو کریکارانەیان بە تەلفوون پێیان ڕاگەیاندووە و هۆکارەکەشایان گەڕاندووەتەوە بۆ نەبوونی بوددجە و قەرزداربوونی شارەوانیی مەریوان.

ئەو کرێکارانە لە کاتێکدا لە سەر کارەکانیان دوور خراونتەوە کە لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا هیچ مووچەیەکیان وەر نەگرتووە.

پێشتر “هەنگاو” بڵاوی کردبووەیەوە کە کرێکارانی شارەوانیی مەریوان لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٦ هەتاوییەوە تا ئێستا هیچ پارەیەکیان وەر نەگرتووە و بەرپرسان بە هیچ شێوەیەک وڵامی داخوازییەکانی ئەو ئیدارەیە نادەنەوە.

یەکێک لە کرێکارانی شارەداری مەریوان کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە هەواڵنێری “هەنگاو”ی ڕاگەیاند، هەر کرێکارێک بۆ وەرگەرتنی مووچەی مانگانەکەی دەنگ هەڵبڕێ و ناڕەزایەتی بکات، هەڕەشەی بانگکێشتی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لێ دەکرێ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە