ئورمیە / ٥٠٠ کرێکار لە سەر کارەکانیان دەرکران

٨ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:٤٥

هەنگاو: بەهۆی قەیرانی دارایی لە کارگەی "دەستەوانەی حەریری ئێران" سەدان کرێکار بێکار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە “هەنگاو” و بە پشتبەستن بە هەواڵدەریی کاری ئێران، کارگەی دەستەوانەی حەریری ئێران هەڵکەوتوو لە ناوچەی پیشەسازیی ٢ی ورمێ کەلە بواری بەرهەمهێنانی جۆرەکانی دەستەوانە و کەلوپەلە پزیشکییەکاندا چالاکە، بە گوتەی بەرپرسانی ئەو کارگەیە بەهۆی کەمیی سەرچاوەی داراییەوە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە داخراوە و بەم بۆنەوە نزیکەی ٥٠٠ کرێکار لەو ناوەندە وەبەرهێنانە بێکار بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ڕێکەوتی ( ٧ی سەرماوەز / ٢٨ی نۆڤەمبەر)، کاتێک کرێکاران دێنەوە سەرکار، بەرێوەبەری کارگەکە پێشیان پی دەگرێت و ئاشکرای دەکات، هەتا کاتی نادیار دادەخرێت و بێجگەلە هەندێ کەس کە پاسەوانی ئامێری کارگەکەن، هەتا دوایی پێویستیان بە هیچ کەس نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە