درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە سنە

٩ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠١:٥٣

هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران، هاووڵاتییەکی دیکەی کوردیان لە شاری سنە دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕێکخراوی  مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە (٤ی سەرماوەز / ٢٥ی نۆڤەمبر)،  هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران  لە شاری هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دەستبەسەریان کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سنە، ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە کوردەی “نەعیم محەممەدپوور” ڕاگەیاند.

تاوەکوو ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بۆ  “هەنگاو” ڕوون نەبووەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، پاش پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا، چەندین هاووڵاتیی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی  شاری سنەوە بانگهێشت کراون .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە