چالاکێکی مەدەنی خەڵکی نەغەدە ناچار بە جێهێشتنی زێدی خۆی بوو

٩ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٤:٣٥

هەنگاو: گوشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کوردستان  بۆ سەر چالاکانی کورد و بنەماڵەیان بووە هۆی ئەوەی کە چالاکێکی مەدەنی ناسراوی شاری نەغەدە روو لە دەرەوەی وڵات بکات.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، چالاکێکی کورد بە نێوی “هەمزە شێخی” بە هۆی زەختی زۆری ئیدارەی ئیتلاعات بە ناچاری زێدی خۆی بە جێ هێشت.

هەمزە شێخی دوایی ئەوەیکە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو و بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا، بەڵام دواتر بە بەهۆی گوشاری زۆر ناچار بە جێ هێشتنی وڵاتی خۆی بوو.

جێگای ئاماژەیە ناوبراو کە پیشەی ئەندازیاری بووە، بە هۆکاری پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی کورد، لەلایەن هێز ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا بوو.

هەمزە شێخی پێشتر لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە دەستبەسەر و بە بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.

ناوبراو ئەندازیاری کۆمپیوتەر هەروەها بەرپرسی بەشی فەنی و ڕاهێنانی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی “هەتاو” لە نەغەدە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە