کوژران و بریندار بوونی دوو کاسبکاری سەقزی

٩ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٦:٤٧

هەنگاو: ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە تووشی ڕووداوی هاتوووچۆ بوو و لە ئاکامدا شۆڤێرەکەی و هاوسەرەکەی گیانیان لە دەست داوە و کاسبکاریکی دیکەشی بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٤ی سەرماوەز . ٢٥ی نۆڤەمبر)، ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”عەتا محەممەد زادە“ دوای ڕاوەدوونانی لە جاددەی دیواندەرە بۆ بیجارڕ لەلایەنه هێزە ئینتزامییەکانەوە تووشی ڕووداوی هاتوو چۆ بوو و لەئاکامدا خۆی و هاوسەرەکەی بە ناوی ”سوغرا تەیمووری “ کە هەر دوویان خەلکی سەقز بوون گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ڕایگەیاندووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە باری سەتەلایت بووە لە ئۆتمبێلێکی دیکەی داوە و شۆڤێری ئەو ئۆتۆمبیلەش کە کاسبکارێکی سەقزی بە ناوی “مەنسوور خانی ” بووە بە سەختی بریندار بووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لەشاری سەقز ڕایگەیاند کە مەنسوور کڵۆکی شکاوە و ئێستا لە یکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لەسەرەتای سالی ٢٠١٧ وە ٥ کاسبکاری کورد بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە ئەمنییەکان لە جاددەکانی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە