بەندکراوێکی سیاسی کورد لێوی خۆی دوورییەوە

٩ سەرماوەز ٢٧١٧، ٢١:٤٨

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە لە شەشەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیدا، لێوەکانی دوورییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، سیامەک ئەشرەفی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی (دەریا)ی ئورمیە ڕاگیراوە، لە ڕۆژی سێشەممە (٧ی سەرماوەز / ٢٨ی نۆڤەمبر)ەوە لێوەکانی خۆی دوورییەتەوە.

ناوبراو  لە ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی سەرماوەز / ٢٣ی نۆڤەمبر)ەوە ە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەگواستنەوەی بۆ بەندی بەندکراوانی سیاسی، مانی لەخواردن گرتووە.

سیامەک ئەشرەفی تەمەن ٢٥ ساڵ ئێستا لە بەندی ١٣ی بەندیخانەی ئورمیە کە تایبەتە بە لاوەکان ڕاگیراوە.

دوای ٥ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە هیچ گرینگییەکیان بە داخوازی ئەو بەندکراوە کوردە نەداوە و ناوبراویش هێشتا دەستی لە مانگرت لە خواردن هەڵنەگرتوە.

سیامەک ئەشرەفی خەڵکی ئورمیەیە کە سالی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی ”هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و لەوکاتەوە هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە