چارەنووسی سەلاحەدین ڕەنجبەر پاش سێ حەفتە نادیارە

١٠ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٠:١٦

هەنگاو: چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی کورد کە هاوکات بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامیی ”ئورمیە دەنگ“ بووە، نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، دوای سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ”سەلاحەدین ڕەنجبەر“ بەرپرسی کەناڵی تێلگرامیی ”ئورمیە دەنگ“ هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەناڵی تێلێگرامی ”ئورمیە دەنگ“ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئێران لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە داخراوە.

کەناڵی تێلێگرامی ”ئورمیە دەنگ“ کە بەردەنگێکی زۆری هەبوو بە مۆڵەتی فەرمیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد تۆمار کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە