کرێکارانی نەخۆشخانەی سەقز ٦ مانگە مووچەیان وەر نەگرتووە

١٠ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٢:١٩

هەنگاو: بەشێک لە کرێکاران و ئەندازیارانی نەخۆشخانەی نوێی سەقز ماوەی ٦ مانگە مووچەیان وەر نەگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ٢٠ کرێکار و ئەندازیاری نەخۆشخانەی ٢٣٥ قەرەوێڵەیی شاری سەقز ٦ مانگە لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە مووچەیان پێ نەدراوە.

یەکێک لە کرێکارانی ئەو نەخۆشخانەیە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە ١٧ کرێکار و ٣ ئەندازیاری ئەو نەخۆشخانەیە ٦ مانگە مووچەیان وەر نەگرتووە و بەرپرسانیش گوێ بە ویست و داخوازییەکانیان نادەن.

ئەو کرێکارە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت لە درێژەدا وتی کە بەرپرسەکان هیچ گرینگییەک بە داخوازییەکانی ئێمە نادەن و هەتا ئێستاش هیچ هەنگاوێکیان لەو پەیوەندییەدا هەڵ نەهێناوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە