عەلیڕەزا سپاهی لایین شاعیری ناسراوی کورد لە خوراسان دەستبەسەر کرا

١٠ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٦:٤٠

هەنگاو: عەلیڕەزا سپاهی لایین یەکێک لە نوسەران و شاعیرانی ناوداری کوردی خوراسان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ''هەنگاو''،  لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، عەلیڕەزا سپاهی لایین، شاعیرو نوسەری کورد لە خوراسان بە هۆی بڵاوکردنەوەی وتارێک بە ناوی ''نەزانی بە تواناتر لە لافاو'' لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لە لایەن  دادگایی شۆرشی شاری کلات نادری بانگێشت و دەستبەسەر کراوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلیڕەزا سپاهی دوایی دەستبەسەر کرانی بۆ بەندیخانەی وەکیڵ ئاوای مەشهەد گوازراوەتەوە.

ناوبراو پێشتریش دوو جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و تاوانی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێرانی خرابوویە پاڵی و سزای بەند کرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.

عەلیڕەزا سپاهی تا ئێستا زیاتر لە ١٠ بەگ کتێبی بە زوانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە