مەریوان / هێزە ئەمنییەکان چەندین هاووڵاتییان دەستبەسەر کرد

١١ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:٣٤

هەنگاو: لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو دا چەندین هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، چەنین هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چەندین کەسی دیکەش بانگێشت کراون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەمبارەوە ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەمە ( ٩ی سەرماوەز/ ٣٠ نۆڤەمبەر) هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە فەلەکەی (ئیستادیوم)ی شاری مەریوان تەقەیان لە کەسێک بە ناوی “تەحسین سەردۆشی” کردووە و دوای بریندار کرانی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەتەوە.

هەروەها هاوڵاتیەکی تر بە ناوی “حوسێن سەردۆشی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

هەنووکە ناسنامەی دەستبەسەربووانی دیکە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە و هەروەژا هیچ زانیاریەک لە سەر دەستبەسەر کرانی ئەو هاوڵاتیانە لەبەر دەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە