سەردەشت/ کچێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٢ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٦:٢٤

هەنگاو: کچێکی گەنج لە شاری سەردەشت   بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، شەوی پێنجشەممە(٩ی سەرماوەز/٣٠نۆڤەمبەر) کچێکی گەنج بە ناوی (شوعلە زەربان) کچی محەممەد هەوڵی خۆکوژی  داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شوعەلە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٧ی زایینیەوە ٢٦ ژن و کچی کورد لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە