کرماشان / شەپۆلی دەستبەسەر کردنی بەهاییەکان درێژەی هەیە + وێنە

١٣ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٥:٥٧

هەنگاو: بە دەستبەسەر کردنی چالاکێکی دیکەی بەهایی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە تۆمەتی چالاکی ئایینی لە کرماشان دەستبەسەر کراون گەیشتە ٤ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١١ی سەرماوەز / ٢ی دێسامبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری کرماشان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی بەهایی بەناوی ”بورهان تبیانیان“ و دوای ئەوەی بانگهێشتی دەفتەری وەزارەتی ئیتلاعاتیان کردووە، دەستبەسەر کراوە.

پێشتر و هەر لەو ڕۆژەدا، “هەنگاو” هەواڵی دەستبەسەر رکانی ٣ چالاکی ژنی بەهایی لە کرماشان بڵاو کردبووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری کرماشان ناسننامەی ئەو سێ ژنە دەستبەسەر کراوەی ” فروزان ئەمینی، نەغمە شادابی و سوهەیلا شادابی ڕاگەیاندووە.

دوای سی ڕۆژ لە دەستبەسەر کران چارەنووسی ئەو چوار هاوڵاتییە نادیارە و نازانێ لە کوێ ڕاگیراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار  لەو بارەوە ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان ماڵی بورهانیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسیەیکانیدا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە