بۆکان/ چالاکێکی کرێکاری دەستبەسەر کرا

١٣ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٧:٤١

هەنگاو:یەکێک لە چالاکانی کرێکاری شاری بۆکان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  ڕۆژی یەکشەمە ( ١٢ سەرماوەز/٣ دێسامبر) ، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “موحەممەد کەریمی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

موحەممەد کەریمی ٢٦ جۆزەردانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەگەڵ (هادی تەنومەند، جەماڵ موشیری، قاسم موستەفاپور و ئیبراهیم موستەفاپوور) لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرەج بە تاوانی بەشداری لە لێژنەی ئامادەکاری بۆ سازدانی گروپی تایبەت بە چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کرابوو.

ئەم چالاکە کرێکاریە کوردە دواتر لە لایەن  لقی یەکەمی دادگای شۆرشی شاری مەهابادەوە ٣ ساڵ بەند کرانی بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە