مەریوان / دەستبەسەر کرانی دوو کەسی دیکە و ئازادکردنی کەسێک بە برینداری

١٤ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠١:٤٦

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەریوان دوو کەسی دیکەیان دەستبەسەر کرد و یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی ڕؤژی پێنج شەممەیان ئازاد کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١١ی سەرماوەز / ٢ی دێسامبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەریوان دوو کەسی دیەکەیان بە ناوەکانی ”عەبدولڕەزاق مەحموودی“ و ”ئەمیر واحدی“ دەستبەسەر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی یەکشەممە (١٢ی سەرماوز / ٣ی دێسامبر)، ”ئارام نیک پەی“ ئازاد کراوە، بەڵام سەر و چەندین پەراسووی بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانەوە شکاوە.

ناوبرا ڕۆژی پێنج شممە ڕێکەوتی (٩ی سەرماوەز / ٣٠ی نۆڤەمبر) هاوڕێ لەگەل ”تەحسین دادڕەس“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوو.

تەحسین دادڕەس خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوانە کە لەکاتی دەستبەسەر کران بە گولە بریندار کراوە و پاش ٥ ڕۆژ چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە