مێهران/تەقینەوەی مین گیانی سێ کەسی ئەستاند+ ئامار و وێنە

١٤ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٢:٤٩

هەنگاو: تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە شاری سنووری مێهرانی پارێزگای ئیلام  گیان لە دەست دانی سێ هاووڵاتی لێکەوەتەوە کە دوو کەسیان ژن بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (١٣ی سەرماوەز / ٤ی دێسامبر)، تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە نزیک شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام گیان لە دەست دانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی لێ کەوتەوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری ئیلام ناسننامەی ئەو سێ کەسەی ”عەلی عەسکەر مەلەک خەتایی“ تەمەن ٣٠ ساڵ، ”شاه زەینەب تاراج“ تەمەن ٥٥ ساڵ و ”ڕوقیە تاراج“ تەمەن ٥٠ ساڵ ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو ژنە کە لەگەڵ ڕوحوڵڵا دەستبەجێ گیانیان لە دەست داوە دایک و پوری ناوبراو بوون.

ئەو سێ کەسە بە مەبستی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە چووبوون بۆ ناوچەی "قەڵاوێزان" کە مین بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە.

ئەو شوێنەی کە مین لێی تەقیەوەتەوە پێشتر لەلایەن سوپای پاسدارانەوە وەکوو ناوجەیەکی خاوێن لە مین ناسێندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەسەرەتای ئەمسالی زایینییەوە ٦ هاووڵاتی لەپارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست داوە و ١٣ کەسی دیکە بریندار بوون کە ١٠ حاڵەتی لە شاری مێهران تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە