لوڕستان / ڕۆژنامەنووسێکی کورد دەستبەسەر کرا

١٤ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٥:٠٩

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای لوڕستان ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی سیاسی کوردی خەڵکی کوهدەشتیان دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (١٢ی سەرماوەز / ٣ی دێسامبر)،  هێزە ئەمنییەکانی شاری کوهدەشتی پارێزگای لوڕستان ”سینا قەلەندەری“ ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

سینا قەلەندەری بەرێوەبەری کەناڵی “ڕادیۆ تێلێگرام لوڕستان” بووە و ئێستا پاش سی ڕۆژ چارەنووسی نادیارە.

“ڕادیۆ تێلێگرامی لوڕستان” یەکیک لە کەناڵە پڕ خوێنەر و خۆجییەکانی پارێزگای لوڕستانە کە لەبواری فەرهەنگی، سیاسی و کۆمەلایەتی چالاکی دەکات.

سینا قەلەندەری تەمەن ٣١ ساڵ زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی سێهەمی دادگای تاوانەکانی پارێزگای لوڕستان بە تۆمەتی چالاکی میدیایی حوکمی ٢ سال بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە دواتر لەو تۆمەتە بێ بەری کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە