عەلی ڕەزا سپاهی لایین مانی لەخواردن گرت

١٥ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٣:٤٢

هەنگاو: عەلی ڕەزا سپاهی لایین ڕۆژنامەنووس و شاعیری کورد کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی خوراسانەوە دەستبەسەر کراوە، بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە دەستبەسەرکرانی مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، عەلی ڕەزا سپاهی لایین، شاعیر و نووسەری کورد لە ڕۆژی سێشەممە (١٣ی سەرماوەز / ٤ی دێسامبر) لە بەندیخانەی وەکیل ئاوای مەشهەد مانی لە خواردن گرتووە.

ئەو بەندکراوە کوردە بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری نابەجێ و بێ بەلگەی دەزگای دادوەریی شاری کەلاتی نادری لە سەر دەستبەسەرکرانی مانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو  ڕۆژی پێنج شەممە (٩ی سەرماوەز/ ٣٠ی نۆڤەمبر) بە هۆی بڵاوکردنەوەی وتارێک بە ناوی ”نەزانی بە تواناتر لە لافاو” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لە لایەن دادگای شۆرشی شاری کلات نادری بانگێشت و دەستبەسەر کرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە  پێشتریش دوو جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و تاوانی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێرانی خرابوویە پاڵی و سزای بەند کرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.

عەلیڕەزا سپاهی تا ئێستا زیاتر لە ١٠ بەگ کتێبی بە زوانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە