سەقز/ دەستبەسەر کرانی ٣ هاووڵاتیی کورد لە سەقز
١٦ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٥:٣٣
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سەقز سێ هاووڵاتی کوردیان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، ڕۆژی چوارشەمە (١٥ سەرماوەز/٦ دێسامبر)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ساحێب سەر بە شاری سەقز هێرشیان کردووە سە رماڵی سێ هاوڵاتیی کورد و پاش دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەواڵنێری (هەنگاو) لە شاری سەقز ناسنامەی ئەو سێ هاوڵاتیەی (پەیمان شەریفی، فواد ساحێبی و فەرەیدون ساحێبی) ڕاگەیاند.
تا ئێستا هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتیانە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیانە بە بێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیان کوتاوە سەر خانووەکانیان و خانووەکانیشیان پشکنیوە.