سنە/ هاووڵاتییەک سێ حەفتە دوای دەستبەسەر کران چارەنووسی نادیارە

١٨ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٧:١٢

هەنگاو:چارەنووسی هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە دوای سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی لە بەر دەستدا نییە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هێزەکانی ئەمنیەتی ئێران دوایی هێرش کردنە سەر خانوویەک لە گەڕەکی (شەریف ئاوای) شاری سنە، کۆرێکی گەنجیان دەستبەر کردووە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سنە ناسنامەی ئەو کورە گەنجەی “زاگرۆس مورادی” تەمەن ٢١ ساڵ و کوری میکائیل ڕاگەیاند.

بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی زاگرۆس، هێزە ئەمنیەتیەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەل و پەلی تاککەسی ناوبراو وەکوو کامپیۆتێرو مۆبایلەکەیدا گرتووە.

ئەم سەرچاوە رای گەیاند هێزە ئەمنیەکان بە تۆمەتی “لایەنگری لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران” ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

دوای تێپەربوونی ٣ حەفتە لە دەستبەر کرانی زاگرۆس و سەرەڕایی هەوڵی بنەماڵەکەی هەنوکە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسی ناوبراو لەبەر دەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە