ناسننامەی ١٥٣ بەندکراوی بەندیخانەی مەهاباد بە حوکمی ٣٤٠ ساڵ بەندکرانەوە

١٩ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٣:٤٦

هەنگاو: لەماوە ساڵەکانی ١٣٩٠ هەتا ١٣٩٥ی هەتاوی (٢٠١١ هەتا ٢٠١٦) سەدان بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ڕاگیراون کە ”هەنگاو“ وەکوو یەکم ڕێکخراو ناوی ١٥٣ کەسیان بە تۆمەت و ماوەی حوکمەکەیانەوە بڵاو دەکاتەوە.

بە پشت بەستن بەو ئامارانەی کە کە لە سەرجاوەیەکی باوڕپێکراوەوە بە دەست ”هەنگاو“ گەیشتووە، لە خوارەوە لیستەی ١٥٣ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کە حوکمەکەیان دیار بووە و لەو ماوەی ٥ ساڵەدا لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراون، بە شێوەی خوارەوە بڵاو دەکەینەوە کە بەشیکی زۆریان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانیەکان، بەشیکیان بە تۆمەتی چالاکی ئایینی و بەشیکیشیان چالاکی تورک بوون کە دەستبەسەر کراون

ئەو ١٥٣ کەسە سەرجەم حوکمی ٣٤٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها کەسێکیش حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی هەبووە و ٣ کەسیش مەحکووم بوون بە سێدارە.

زیاترین ئەو کەسانەی کە حوکم دراون بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حدکا، حدک، پژاک، کۆمەڵە، چالاکی تورک، پاک، ئایینی و... حوکمیان بەسەردا سەپێندراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە