عەلی ڕەزا سپاهی لایین بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٩ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٥:١٤

هەنگاو: عەلی ڕەزا سپاهی لایین، شاعر و ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی خوراسان پاش دە ڕۆژ و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١٨ی سەرماوەز / ٩ی دێسامبر)، عەلی ڕەزا سپاهی لایین شاعر و نووسەری کورد پاش ١٠ ڕۆژژ لە کاتێکدا پێنج ڕۆژ بوو مانی لە خواردن گرتبوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو ڕؤژنامەنووسە کوردە بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی وەکیڵ ئاوای مەشهەد ئازاد کراوە.

عەلی ڕەزا سپاهی لایین ، ڕۆژی پێنج شەممە (٩ی سەرماوەز/ ٣٠ی نۆڤەمبر) بە هۆی بڵاوکردنەوەی وتارێک بە ناوی ”نەزانی بە تواناتر لە لافاو” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لە لایەن دادگای شۆرشی شاری کلات نادری بانگێشت و دەستبەسەر کرا.

ناوبراو، ڕۆژی سێشەممە (١٣ی سەرماوەز / ٤ی دێسامبر) لە بەندیخانەی وەکیل ئاوای مەشهەد مانی لە خواردن گرتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە