٨٨ کرێکاری کورد لە سنە لەسەر کارەکانیان دەرکران

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠١:٤٦

هەنگاو: بەرپرسانی دوو کارگە لە شاری سنە، ٨٨ کرێکاری خۆیانیان لەسەر کار دەرکرد.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی کارخانەی " نەسر ڕۆژانی غەرب " کە لە شارەکی پیشەیی ژمارە یەکی سنە هەڵکەوتووە، ٨ کرێکاریان لەسەر کار دەرکردووە.

ئەم کارگەیەی کە تێیدا کارتۆنی (قوتی) شیرینی بەرهەم دێت، ٦٠ کرێکار تێیدا کار دەکەن کە هیچکامیان بیمە نەکراون و بەرپرسانی ئەم شوێنە بەبێ پێڕاگەیاندنی پێشوەخت کرێکارەکانیان لەسەر کار دەکردووە و هیچ هۆکارێکیش بە کرێکارەکان ڕانەگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، دوو حەفتە پێش ، بەرپرسانی کارخانەی تێکوشین لە سنە، ٨٠ کرێکاریان لەسەر کارەکانیان لابردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە