هاووڵاتییەکی ئیلامی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠١:٥٩

هەنگاو: دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران، حوکمی بەندکرانی بەسەر هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ئیلامدا سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، سەجاد تابانی، چالاکیی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، بە تۆمەتی " پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەرەی ئێران لە ڕێگای چالاکیی تەبلیغییەوە "،  لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە، حوکمی یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم حوکمە ڕۆژی شەممە( ١٨ی سەرماوەز / ٩ی دێسامبر) لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە دەرچوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٥ی دا دەستبەسەر و پاش پەنج ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

سەجاد تابانی لە شوێنی کارەکەی کە کارگەیەکی نەقاشییە و لە شەقامی سدووقی هەڵکەوتووە، دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە