چارەنووسی لاوێکی سەقزی پاش ٦ مانگ نادیارە

٢١ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٥:٢٦

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی شاری سەقز دوای ٦ مانگ دەستبەسەر کران چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو”، ئیدریس عەزیزی خەڵکی شاری سەقز دوای ٦ مانگ دەستبەسەر کران هەنووکە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەر پێکراوە ئیدریس دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە گواستراوەتەوە و پاش ٣ مانگ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە.

ئیدریس عەزیزی بە تاوانی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر و دوای ٦ مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات هەتا ئێستاش تۆمەتەکەی دیاری نەکراوە و نەدراوەتە دادگا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە