کرماشان / ٥ کەس لە سێدارە دران + وێنە

٢١ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٦:٢٧

هەنگاو: حوکمی سێدارەی پێنج هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە  (٢٠ی سەرماوەز / ١١ی دێسامبر)، حوکمی سێدارەی ٥ هاوولاتیی کورد کە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان بەڕێوە چوو.

ناسننامەی یەکێک لەو کەسانەی کە لەسێدارە بووە ”کەیکاووس ئاشووری“ ڕاگەیندراوە.

کەیکاووس ئاشووری ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی بە تحمەتی قەتڵی ئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو لەماوەی ١٥ سالی ڕابردوودا لە بەندیخانەی کرماشان ڕاگیرابوو.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسننامەی ٤ کەسی دیکە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا نەبووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ١٠٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە