کرماشان / چوار هاووڵاتیی بەهایی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

٢١ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:١٩

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی پێڕەوی ئایینی بەهایی لە شاری کرماشان پاش ١٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی دووشەممە (٢٠ی سەرماوەز / ١١ی دێسامبر)، چوار هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی فروزان ئەمینی، نەغمە شادی، سوهەیلا شدابی و بورها تەبیبیان هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

ئەو چوار هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە (١١ی سەرماوەز / ٢ی دێسامبر)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەشاری کرماشان و  تۆمەتی چلاکی ئایینی و پەیڕەوی لەئایینی بەهایی دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە