تەقینەوەی مین لە سەلاسی باوەجانی کوژراوێک و بریندارێکی لێکەوتەوە+ ئامار

٢١ سەرماوەز ٢٧١٧، ٢٣:٠٥

هەنگاو: تەقینەوەی مین لەناوچە سنوورییەکانی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان کوژران و بریندار بوونی دوو کەسی لێکەوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن بە هەواڵدەریی حکومەتی ”مێهر“، تەقینەوەی مین لە ناوچەی ”بەمۆ“ سەر بە ئیزگڵەی سەلاسی باوەجانی بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران.

هەر چەند میدیاکانی ئێران هەو هەواڵەیان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا ناسننامەی ئەو دوو پاسدارەیان کە خەڵکی پارێزگای هەمەدان بوون ئاشکرا نەکردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا ٣ هاووڵاتی لە سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەست داوە و دوو کەسیش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە