بەندکراوێکی خەڵکی سەوڵاوا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

٢٢ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠١:١٨

هەنگاو: یەکێک لەو کەسانەی دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕؤژانی ڕابردوودا ”حەمید ئەدوایی“ خەڵکی گوندی ”سەلێن“ سەر بە سەوڵاوا پاش نزیکەی ٣ مانگ و دوای ئەوەی تاپۆی ماڵی باوکی وەک بارمتە دانا، بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

حەمید ئەدوایی دانیشتووی گوندی سەلێن ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی ڕەزبە لەگەڵ محەمەمد ئەدوایی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە شایی و خۆشی دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

چارەنووسی محەمەمد ئەدوایی هەتا ئێستاش نادیارە و بەدواداچوونی “هەنگاو” لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە