دوو دەستبەسەر کراو گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی سنە

٢٢ سەرماوەز ٢٧١٧، ١٨:٠٥

هەنگاو: هاوولاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر کە نزیک دوو مانگ پێش دەستبەسەر کرابوو، هاوڕێ لەگەل کەسێکی دیکە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ”کاوان مەحموودیان“ و ”نەعیەم ئەحمەدپوور“  کە هەر دوویان خەڵکی گوندی تەنگیسەرن بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازراونەتەوە.

کاوان مەحموودیان تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی میرزا، ڕؤژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو. نەعیم ئەحمەدپوریش نزیک مانگێک پێش ئێستا دەستبەسەر کرابوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە