ئیلام/ ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
٢٣ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠١:٥٢
هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی ئیلام هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی ''هەنگاو''، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٢٢ی سەرماوەز/ ١٣ی دێسامبر) ژنێکی گەنجی خەڵکی شآری ئیلام بە نازناوی(کەریمی) تەمەن ٢٧ ساڵ هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵنێری ''هەنگاو'' لە شاری ئیلام ڕایگەیاند ناوبراو لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تەرمی ئەم ژنە گەنجە کە دایکی دو منداڵە، لە ساردخانەی نەخۆشخانەی "مستەفا خومەینی" ئیلام ڕاگیراوە.