حوکمی سێدارەی حەبیبوڵڵا لەتیفی لە سێدارەوە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە
هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش چەند ساڵ لە سێداروە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، دادگای شۆرشی شاری سنە، ئەمڕۆ پێداچوونەوەی بە حوکمی حەبیبوڵڵا لەتیفی بەندکراوی سیاسی کورد کرد و حوکمەکەی کەم کردەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی لەتیفی، حوکمی ناوبراو یەک پلە کەم کراوەتەوە و لە سێدارەوە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕدراوە.
حەبیبوڵڵا لەتیفی تەمەن ٣٧ ساڵ و خوێندکاری ڕشتەی ئەندازیاری پیشەیی زانکۆی ئیللام بوو کە ڕؤژی یەکی خەزەڵوەری ١٣٨٦ی هەتاوی دەستبەسەر و پاش ٣ مانگ ڕاگیران و ئەشکەنجە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی سنەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی ”پژاک“ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو حوکمە دوو ساڵ پێش و بە فەرمانی عەلی خامنەیی ”ڕیبەری ئێران“ ڕاگیرابوو.
حەبیبوڵڵا لەتیفی لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.